بیست و دوو مانگ بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆری پژمان مورادی لە لایەن ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی سپای پاسداران تێدەپەڕێت، بەڵام بەرپرسانی دەزگای ترۆریستی ئیتلاعات و قەزایی ڕژیم, ئامادە نین سەبارت بە چارەنووس و دۆخی ناوبراو هیچ وڵامێك بدەنەوە و بەدواداچوونی خانەوادەکەشی بۆ دەسكەوتنی زانیاری سەبارەت چارەنووسی ئەم لاوە هیچ ئاكامێكی نەبووە.
هەندێک بەڵگە ئاماژە بە دادگاییکردنی نهێنیی ناورلاو لە لایەن بێدادگای سنەوە دەکەن.
پژمان مورادی، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ڕەوانسەری سەر بە کرماشانە کە لە ٢٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ لە لایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیمەوە ڕفێندرا. ناوبراو هەر لەو ڕێكەوتەدا بۆ دوایین جار لە گوندی "دیوزناو"ی سەر بە شاری سەروئاوا بووە و دوای ڕفاندنی لەلایەن بەکرێگیراوانی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە، هیچ زانیارییەك لەسەری نییە.