بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی چوار شەممە ۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، ئارام سەبزی, تەمەن ۳۰ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە درێژەی هەڵمەتی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ماڵەکەی خۆی دا گیرا و بۆ شوێنێکی نادریار ڕاگوێزراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ۳۰ کەس لە هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم، لە کاتی گیرانی ئەم هاووڵاتیە، دەستیان دایە گەڕان و پشکنین ماڵەکەی و شکاندنی کەل و پەلەکانی و هەروەها دەستیان بەسەر موبایل و کامپیۆتێرەکەیدا گرتووە.
جێی باسە کە بەدواداچوونی خانەوادەی ئارام سەبزی بۆ زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتیە هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەنده سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم لەم بارەیەوە هیچ جوابێکیان بە خانەوادەی ناوبراو نەداوە.