ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای وریایی پێدان لەبارەی "مەترسی جددی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسیی کورد، داوای لە ڕژیمی ئێران کرد، لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانە ڕابگرێت.
ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا پێداگری لەوە کردوەتەوە کە بەهۆی زیادبوونی هەرەزۆری ئێعدامەکان لە ئێران، ڕەنگە ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی خانەوادە و پارێزەرەکانیان لەسێدارە بدرێن.
لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا، پرۆسەی دادگاییکردنی پژمان فاتحی، وەفا ئازەربار، محەرممەد فەرامەرزی و موحسین مەزڵووم بە "نهێنی و زۆر نادادپەروەرانە" وەسف کراوە.