پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەسوڵ حەسەن زادە (ڕەسوڵ ماماڵی)

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەسوڵ حەسەن زادە (ڕەسوڵ ماماڵی)
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەسوڵ حەسەن زادە (ڕەسوڵ ماماڵی)
سیامەند

كاتێك داگیركەران و ستەمگەران و دیكتاتۆران حوكمی ووڵات بكەن، خەڵك ژیانیان پڕە لە تاڵی و هیچ كات ئاسوودە نابن. بۆ كۆتایی هێنان بە ستەم و بێدادی و نەهێشتنی دژمنی قین لە دڵ،نەهێشتنی جینایەت،دزیی،فەساد،تاوان و نابەرابەریی،ڕۆڵە نەبەزو تێكۆشەرەكانی نیشتمان و نەتەوە، بێ‌دەنگ نابن و لە بەرانبەر داگیركەرو ستەمكاراندا ڕادەپەڕن و ڕیگە نادەن هەتا سەر چارەنووسیان بە دەست دژمنەوە بێ‌. بەڵێ‌ گەلی كورد لە نیشتمانی خۆیدا لە لایەن داگیركەران دەچەوسێنەوەو ئەوان بڕیاڕ لە سەر چارەنووسیان دەدەن. بەڵام لاوانی بێشەو كچان و كوڕانی كورد سنوور بۆ پیلانگێڕی دژمن دادەنێن و بە گیانبازی و فیداكاریی، كوردستان دەكەنە گۆڕستانی هێزی چەپەڵ و ستەمگەر.
كاك ڕەسوڵ حەسەنزادە كوڕی كاك ئیبراهیم و دادە ئامینە ڕەسوڵی لە ئاوایی ماماڵ سەر بە ناوچەی دەشتەتاڵی بانە لە خانەوادەیەكی هەژارو جوتیار چاوی بە ژیان هەڵێناو هەر لە منداڵیەوە كەوتە بەر كاری تاقەت پڕوكێن و یارمەتی باوك و دایك و خوشكەكانی دەدا بۆ دابین كردنی بژێویی.
شەهید ڕەسوڵ وەك هەموو منداڵانی كوردەواری، ئازارو مەینەت و ستەمی جەندرمەكانی ڕژیمی شا و دوایەش پاسدارە خوێنڕێژەكانی ڕژیمی خومەینی لە نزیكەوە هەست پێدەكرد. ئەو گشتە ستەم و بێعەداڵەتیەكانی ڕژیمی شاە و هەروەها هاتنی هێزی پاسدارو چەكدارانی ڕژیمی خومەینی بۆ كوردستان، كاك ڕەسوڵ و كاك خالیدی برای هاندا تا لە ساڵی ١٣٦٠ی كۆچی، بێنە ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات و  چەكی شەرەف و پێشمەرگایەتی بكەنە شانیان و لە بەرانبەر داگیركەران و ستەمگەران دیفاع لە كوردستان و گەلی چەوساوەی كورد بكەن. شەهید ڕەسوڵ و خوالێخۆشبوو خالید حەسەنزادەی برای، كە لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٢ی كۆچی خۆری لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد لە پێشمەرگە قارەمان و دڵسۆزەكانی كوردستان لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات بوون. خانوادەی شەهید ڕەسوڵ ماماڵی لە خانەوادە تێكۆشەرو نیشتمان و گەل خۆشەویست و دڵسۆزی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانن و شانازی دەكەن بە ڕۆڵەكانیان كە چەكی پارێزگاری لە كوردستان یان لە شان كردوە.
بە داخەوە كاك ڕەسوڵ ماماڵی لە شەڕێكی قارەمانانەدا لە ساڵی ١٣٦٢ی كۆچی خۆری لە كێوی ناسراو بە گردە گۆییل لە ناوچەی بەر ڕێی بانە بە گوللەی دژمنانی كوردو كوردستان پێكراو شەهید بوو.
شەهیدان چۆڵە چرای ڕێگەمانن و بەردەوام دەبین تا هاتنە دیی ئاوات و ئامانجەكانیان.
سڵاو درود بۆ ڕۆحی شەهید ڕەسوڵ ماماڵی و شەهیدانی سازمانی خەبات و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی

10 مانگ و 1 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەسوڵ حەسەن زادە (ڕەسوڵ ماماڵی)

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەسوڵ حەسەن زادە (ڕەسوڵ ماماڵی)



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن