ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک دەڵێت، بەرهەمی خۆماڵی و وڵاتانی دیکە دەکەینە جێگرەوەی بەرهەمی ئێرانی.
رۆژی شەممە، ۳۰ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی وتی، "لەبەر ئەوەی ژمارەیەک گەورەی بەرهەمی ئێرانی لە بازاڕەکانماندا هەن، ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک بە وردی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی جێگەی بەرهەمی ئێرانی، بە بەرهەمی نێوخۆیی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان پڕبکەینەوە."
شایانی باسە کە ژووری بازەرگانی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتی هێرشی ترۆریستی سپای پاسدارن بۆ سەر هەولێر, خوازیاری بایکۆتی بازەرگانی لەگەڵ ڕژیمی ئێران بوون.