خەباتمێدیا: حکومەتی عەرەبستانی سعودی رۆژی هەینی 11ی گەلاوێژ، بۆ یەکەمجار لە یاسای وڵاتەکەیدا رێگەی بەوە دا کە ئافرەتانی تەمەن سەرو ۲۱ ساڵ، بەبێ ئیزنی مێرد یاخو
خەباتمێدیا: حکومەتی عەرەبستانی سعودی رۆژی هەینی 11ی گەلاوێژ، بۆ یەکەمجار لە یاسای وڵاتەکەیدا رێگەی بەوە دا کە ئافرەتانی تەمەن سەرو ۲۱ ساڵ، بەبێ ئیزنی مێرد یاخود خانەوادەکانیان، پاسپۆرت وەرگرن و بۆ دەرەوەی وڵات سەفەربکەن.
هەواڵدەری رۆیتەرز: ئەم بریارە حکومەتیە بەمەبەستی پێداچونەوە بە یاساو بریارەکانی پێوەند بە ئافرەتان لەو وڵاتەدا ئەنجام دراوە، بەو پێیەی کە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مافی مەدەنی بەتوندی رەخنەیان لێگرتوون.
بەپێی ئەو بریارە حکومەتیە، ئافرەتان لەو وڵاتە دا هەروەها بۆ یەکەمجار دەتوانن مافی تۆمارکردنی لە دایک بوونی منداڵ،ئیزدواج و تەڵاق و هەروەها وەرگرتنی مافی سەرپەرەستی منداڵی بچوک بەدەست بێنن.
محەممەد بن سەلمان، وەلیعەهدی عەرەبستان، هەر لەکاتی هاتنە سەرکاریەوە دەستی کردووە بە کەمکردنەوەی کۆمەڵێک یاسای تایبەت بە ژنان.
ساڵی رابردووش حکومەتی عەرەبستان، یاسای قەدەغەکردنی شۆفێری ئافرەتانی لابرد.
پێشتر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بەتایبەت پارڵمانی ئوروپا، داوایان لە عەرەبستانی سعودی کردبوو کە یاسای پێوەند بە سەرپەرەستی کردنی ژنان لەلایەن پیاوەکانیانەوە هەڵوەشێنێتەوە.