ئەنجومەنی خانەوادەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە، هاوکات لەگەڵ مەحکومکردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدران بۆ سەر ١٠ هاووڵاتی، داوایان لە هاووڵاتییان لە سەرتاسەری جیهاندا کرد کە خانەوادەی ئەم بەندکراوانە بە تەنیا جێ نەهێڵن.
ئەم ئەنجومەنە سزا دەرکراوەکان لەلایەن ڕێژیمی بە بێشەرمانە ناو برد و لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە بەناو داداگاکانیدا، بە تاوانی ساختە و بە بێ پارێزەر، ١٠ بەندکراوی دادگایی کردووە.
سزای لەسێدارەدرانی موجاهد کورکور و ڕەزا ڕەسایی، لە گیراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها چوار زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی موحسن مەزڵووم، هەژیر فەرامەرزی، پژمان فاتحی و وەفا ئازەربار، کە لەم دواییانەدا لە دیوانی باڵای رژیم پشتڕاست کرانەوە مەحکومەو ڕژیم دەبێت دەست لە تاوان و کوشتنی خەڵک بکێشێت.