پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بۆ دادگای روحانیەتی ڕژیم 

بانگهێشتی مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بۆ دادگای روحانیەتی ڕژیم 
دەنگی خەباتی کوردستان

مامۆستا حسێن عەلیمورادی، مامۆستای ئایینی کورد و بەرنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" لە شاری سنە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی شانزە مانگ زیندانی، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕووحانیی ڕژیم لە هەمەدان کرا.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە بۆ ناوبراو نێردراوە، دەبێت ڕۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتوویە لە دادگا ئامادە بێت.
مامۆستا حسێن عەلیمورادی لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە لایەن دادگای تایبەتی ڕژیم بۆ  ڕۆحانییەکان لە شاری هەمەدان بە تۆمەتی ساختەی هەڵسوکەوت دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی وڵات و تەبلیغات دژی ڕژیمی ئێران, بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
هەروەها ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی ساختەی "تێکدانی بیروڕای گشتی" دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرابوو.

10 مانگ و 3 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشتی مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بۆ دادگای روحانیەتی ڕژیم 

بانگهێشتی مامۆستا حوسێن عەلیمورادی بۆ دادگای روحانیەتی ڕژیم 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن