بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یەدوڵڵا شاکری خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەن لقی ١٠٢ی بێدادگای تاوانەکانی ڕژیم لە ئەم شارە بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژی ڕژیم، سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە بە پێی ناوەرۆکی پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام کە بە بڕیاری پێشووی دەزگای بەناو دادوەری چالاکی تێیدا قەدەغە کراوە و هەروەها نامە تایبەتەکانی یەدوڵڵا شاکری بەسەریدا سەپێندراوە.