عوسمان مەزین، پارێزەر، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی کراوە کە بۆ داواکاری گشتی و بەناو شۆڕشی شاری سەردەشتی ناردوویە، خوازیاری وەڵامدانەوە سەبارەت بە چارەنووسی شۆڕش ئەبووبەكری و دڵشاد محەممەدی لە ژێر دەستی دەزگا سەرکوتکەر و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم بوو.
ئەم پارێزەرە ناڕەزایەتیی بەرانبەر بە پێشێلکردنی مافە یاساییەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە، لەوانە دەستنەگەیشتنیان بە پارێزەر و ڕەتکردنەوەی پەیوەندیی تەلەفۆنی بە خێزانەکانیان دەربڕیوە.
شۆڕش ئەبووبەكری، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار، لە لایەن بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بە توندوتیژی لە ماڵەكەی خۆیدا گیراوە.
هەروەها دڵشاد محەممەدی، فەرمانبەری شارەوانی سەردەشت دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە شەهیدکرانی بەرزین هەمزەزادە، منداڵێک کە لە ژێر شکەنجەی بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتدا گیانی داوە، بەندکراوە.