بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی, ماموستا فەرهاد سەلیمی بەندکراوی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز و هەروەها محەممەد قەبادلوو، یەکێک لە بەندکراوەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژن، ژیان، ئازاد، لە زیندانی قزڵحەساری شاری کەرەج لەسێدارە دران.