سەرۆکی پەرلەمانی نۆروێژ دەڵێت محەممەد قوبادلوو نایاسایی و بە دڕندەیی لەسێدارە دراوە.
مەسعوود قەرەخانی، سەرۆکی پەرلەمانی نۆروێژ کە بە ڕەچەڵەک ئێرانیە، وێنە و دەقێکی بڵاو کردەوە بە مەحكووم كردنی لەسێدارەدانی محەممەد قەبادلوو، نووسیویەتی:
ئەمە محەممەد قەبادلووی، تەمەن ٢٣ ساڵە. بەشداریی لە ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادیدا کردووە و زیندانی کراوە. کە بە بێ دڵنیایی یاسایی و بە دڕندەیی زۆرەوە لەلایەن ڕژیمی مرۆڤکوژی ئێرانەوە لە سێدارە درا.