ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، زانیار مەحموودی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای ئەوەی لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی ڕژیم لەو شارە بانگ کراوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای داسەپاو بەسەریدا ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان (دێزڵئاوا) کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە لەم دوایییانەدا لەلایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی شاری جوانڕۆ بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، سزای ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.