ڕۆژی سێشەممە ۳ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بنکەی عەین ئەسەد کە شوێنی سپای ئەمریکایە لە پارێزگای ئەنبار کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای عێراق، بە هێرشێک کرایە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا عێراقییەکان، ئەم هێرشە لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەرەوە كراوە و تا ئێستاش ئەگەری زیانەکانی نەزانراوە.
لە هێرشی پێشوودا، تاقمی ترۆریستی مقاومەی ئیسلامی کە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت و دەگوترێ دوو کارمەندی بنکەی عەین ئەلئەسەد تووشی تێكچوونی مێشكیان بوون و لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.