ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲، سەلمان ئەفرا، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات لەو شارە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە توندوتیژی و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری گیراوە.
ناوبراو پێشتریش سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە، دوای ماوەیەک لە بەندیخانە بە مەرج ئازاد کراوە و دیسان لە کاتی ڕەشبگیری هاووڵاتییانی کورد لە نەورۆزی ساڵی ۱۴۰۰ گیرابوو.