بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پشتڕاستکرانەوەی سزای داسەپاوی لەسێدارەدرانی یوسف ئەحمەدی لە دیوانی باڵای ڕژیم، بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
پاش سێ ساڵ و چوار مانگ گرتنی کاتی، "یووسف ئەحمەدی" خەڵکی بانە، لەلایەن لقی یەکی بیدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە سنە، سزای لەسیدارەدانی بەسەردا داسەپاوە و سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانەش، بە ناوەکانی "محەممەد کەریمی"، "باست کەریمی" و "محەممەد فەیزی"، سەرجەم ٦٥ ساڵ بەندکران بەسەریاندا سەپاوە.
بەپێی ئەم سزا داسەپاوانەدا، یووسف ئەحمەدی بە تۆمەتی ساختەی "بەغی" بە لەسێدارەدران، محەممەد کەریمی بە تۆمەتی ساختەی "بەشداری لە بەغی" بە ٢٥ ساڵ بەندکران، باست کەریمی بە تۆمەتی ساختەی "بەشداری لە بەغی" بە ٢٠ ساڵ بەندکران و محەممەد فەیزی بە تۆمەتی ساختەی "بەشداری لە بەغی"، بە ٢٠ ساڵ بەندکران مەحکووم کراون.
ئەم چوار هاووڵاتییە، پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٩، گیرابوون و بە "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم"، تۆمەتبار کرابوون.