شه‌ممه‌ 

7 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دابەزینی نرخی نەوتی ئێران و کەم بوونەوەی بەرچاوی هەناردەکردن .

دابەزینی نرخی نەوتی ئێران و کەم بوونەوەی بەرچاوی هەناردەکردن .

خەباتمێدیا:بە پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز:نرخی هەر بۆشکەیەک نەوتی خاوی نێردراوی ئێران لە معامەلاتی رۆژی هەینی گەیشتۆتە ٥٦دولار .ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم نرخە لەسەرەتای

 

خەباتمێدیا:بە پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز:نرخی هەر بۆشکەیەک نەوتی خاوی نێردراوی ئێران لە معامەلاتی رۆژی هەینی گەیشتۆتە ٥٦دولار .ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم نرخە لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبری رابردوودا سنوری ٨۰ دولاری تێپەڕاندبو .بە پێی ئەم نرخانە نرخی هەربۆشکەیەک نەوتی قورسی هەناردەی ئێران لە دومانگی رابردودا ۳۰لە سەد دابەزیوە.
لە پێوەند بەم بابەتە دامەزراوەی پترولجستیکس کە لەبواری نەوتکێشەکاندا چالاکی دەکات رایگەیاند ناردنی نەوتی ئێران لە مانگی زایینی رابردودا چەن سەد هەزار بۆشکە لە رۆژدا دابەزیوە.
پلەدارێکی ئەم دامەزراوەیە ئاماژەی بەوە کرد کە :ئەو ئامارە لەخوارێیانەی کەئێمە لە سەرەتای ئەم مانگە دیتومانە ،دەرخەری ئەوەیە کە کڕیاران پێیان خۆش نییە،هۆکاری ئەوەش دیارنەبوونی چارەنوسی مەعافیەتی ئامریکایە لەسەریان.
بە پێی ئاماری مانگی ئۆکتوبر ئەگەر هەناردەی ئێران چەند سەد هەزار بۆشکە دابەزیبێت ،لەوانەیە رەقەمی هەناردەی مانگی نوامبر بۆ یەک ملیۆن بۆشکە لە رۆژدا نزیک بێتەوە.
هەناردەی نەوتی ئێران پێش هاتنەوەی شەپۆلی دوهەمی گەمارۆکانی ئامریکا ،لە ۲.۱ملیۆن بۆشکە لە رۆژ بۆ ۱.٦ملیۆن بۆشکە دابەزیبوو.


5 ساڵ و 10 مانگ و 4 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دابەزینی نرخی نەوتی ئێران و کەم بوونەوەی بەرچاوی هەناردەکردن .

دابەزینی نرخی نەوتی ئێران و کەم بوونەوەی بەرچاوی هەناردەکردن .



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن