شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی ١٥ میلیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی حوسەین هاتیفی

خەڵاتی ١٥ میلیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی حوسەین هاتیفی
دەنگی خەباتی کوردستان

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە بۆ دەستخستنی زانیاریی باوەڕپێکراو سەبارەت بە بازرگانێکی ئێرانی بە ناوی حوسەین هاتیفی ئەردەکانی،  کە لە دروستکردنی درۆن بۆ بەکارهێنانیان لەلایەن ڕووسیەوە لە دژی ئۆکراین یارمەتیی ڕژیمی ئێران دەدات، هەتا ١٥ میلیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردووە.
بەپێێ زانیارییەکان، حوسەین هاتفی ئەردەکانی، بە هاوکاریی کەسێک لە چین و بە شێوەی نهێنی تێکنۆلۆژی و پارچەگەلێکی بۆ ئێران ڕاگواستوون کە لە بەرهەمهێنانی درۆندا بەکار دەگیرگن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە حوسەین هاتفی ئەردەکانی بۆ دەستخستنی تێکنۆلۆژیی پێویست بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بە سپای ترۆریستی پاسداران، هاوکاریان دەکات.
حوسەین هاتفی ئەردەکانی یەکێک لەو کەسانەیە کە لە سەرماوەزی ئەمساڵدا لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە گەمارۆی خرایە سەر.

9 مانگ و 27 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەڵاتی ١٥ میلیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی حوسەین هاتیفی

خەڵاتی ١٥ میلیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی حوسەین هاتیفی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن