بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵیەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە میاندواو هێرشیان کردە سەر ماڵی شەهرام ڕەنجبەر لە گوندی «گامێش گوڵی» و ناوبراویان گرتووە.
بەپێی هەندێک زانیاری لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات بەبێ بوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و سوکایەتی بە ناوبراو و خانەوادەکەی، گرتوویانەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گرتن و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست دا نییە.