ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی "جەوهەر (موحسین) فەرەجی" خەڵکی شاری سەقز کە بۆ چارەسەریی پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران، بەهۆی سەختیی برینەکانی كە بە هۆی بەركەوتنی فیشەك بریندار ببوو، قاچی چەپی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشکەکان بەهۆی هەوكردنی زۆری برینەكانی ناچاربوون قاچی ببڕنەوە.
دەگوترێ ئەم کۆڵبەرە ٥ جار لە نەخۆشخانەی "خومەینی" لە ورمێ و دوو جار لە تاران نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ناوبراو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە تەقەی بەكرێگیراوانی حکوومەت قاچی چەپی بە سەختی بریندار کرا بوو.