ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، محەممەد بارخودا، تەمەن ٣٤ ساڵ و ئەشکان بارخودا، تەمەن ٢٧ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "هەنجیران"ی سەر بە شارۆچکەی "خاومیراوا"ی شاری مەریوانن، لەلایەن سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی، گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی خانەوادەی ئەو دوو هاووڵاتییە لەسەر چارەنووسی کوڕەکانیان تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆی گرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.