میلاد مەحەممەدی; برای شەهید شەهریار مەحەممەدی، شەهیدی شۆرشی ژینا لە شاری بۆکان کە ماوەی چەند مانگێکە لە وڵاتی کانادا نیشتەجێیە، ماوەی چەند ڕۆژیكە لە مەیدانی میل ستمەنی تۆرینتۆ دەستیداوەتە مانگرتن لە سێدارەدانی بەندكراوان لەلایەن ڕژیمی ئێران بە گشتی و بە تایبەت کوردستان، داوای کردووە ڕۆژی شەممە ٢٧ی جانیوەری خەڵک لەگەڵی بن.
ھەر لەو پێوەنییەدا چەند کەسێکی لە سەڵتەنەت خوازەکان و جاش و بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئێران ھێرشیان کردووەتە سەری و هەر بۆیە ناوبراو داوا لە شۆڕشگێڕان و كوردانی نیشتەجێی کانادا دەکات ھاوکاری بن بە مەبەستی پشتیوانیكردن و ڕێزگرتن لە شەھیدان و شۆڕشگێڕانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و هەموو ئەو زیندانییانەی مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە، پشتیوانی لێ بکەن.