خەباتمێدیا: لە ماوەی حەوتوی رابردوودا لانیکەم ٤٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
خەباتمێدیا: لە ماوەی حەوتوی رابردوودا لانیکەم ٤٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
لە رۆژی هەینی ١١ی گەلاوێژ هەتا رۆژی هەینی ١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩، لانیکەم ٤٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بەم شێوەی خوارەوەیەØ›
هەواڵدەری هەنگاو: کۆڵبەران و کاسبکاران (٧ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و مەریوان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٥ کۆڵبەری دیکەش لە سنوورەکانی پیرانشار، سەردەشت و قوتوور بریندار کراون.
سێدارە و کوژران لە بەندیخانە (١ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا لاوێکی خەڵکی سونقوڕ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان لەسێدارە دراوە.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٧ حاڵەت)
لەماوەی یەک حەوتوی رابردوودا ١١هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی کامیاران، شنۆ، پیرانشار و پاوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کراون .
هەروەها ٦ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سڵێنی سەوڵاوا حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ١٠ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا ١٠ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و بێکاری و کێشەی خێزانییەوە خۆیان کوشتووە کە ٤ کەسیان ژن بوون.
کرێکاری (٣ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا لانیکەم ٣ کرێکاری کورد لە شارەکانی پاوە، سەقز و بۆکان لەکاتی کارکردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان داوە.
هەڵەی پزیشکی (٢ حاڵەت)
لە ماوەی ئەو حەوتویەدا منداڵێک لەمەهاباد و مێرمنداڵێک لە شاری سنە بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانیان داوە.