پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شاری سەقز و کوردستان خرۆشا، جەماوەرێکی زۆر لە ڕێوڕەسمی پرسەی پاڵەوانی نەمر فریار ئەمینی پوور لە گۆڕستانی ئایچی سەقز.

شاری سەقز و کوردستان خرۆشا، جەماوەرێکی زۆر لە ڕێوڕەسمی پرسەی پاڵەوانی نەمر فریار ئەمینی پوور لە گۆڕستانی ئایچی سەقز.
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان


تەرمی فریار ئەمینی پوور پاڵەوانی وەرزشوانی کورد دوای ١٧ ڕۆژ  هەینییە ٦ی ڕێبەندانی ۱٤٠۲هەتاوی بە بەشداری خەڵکێکی زۆر گەڕایەوە باوەشی کوردستان.


فریار ئەمینی پوور وەرزشوانی کورد و پاڵەوانی موتا لە ئێران و جیهان، ساڵی ١٣٧٩ لە شاری سەقز لە دایکبووە. بە هۆی خراپی دۆخی دارایی کە وەك زۆربەی خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ئاخوندیدا تووشی هاتوون، فریار ئەمینی پووریش بە هۆیی خراپی دۆخی ژیانییەوە،سەرەڕای مەترسیداریی و دژواریی، ناچار بوو کۆڵبەری بكات،بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو بڕە کەمە داهاتەی کە لەو ڕێگایەوە بە دەستی دێنێ بژێوی دابین بكات و هەروەها كەڵكی لێ وەربگرێت و خۆی ئامادە بکات بۆ کێبڕکێ جیهانییەکان. لە ئاكامدا توانی ڕێككەوتنێك لەگەڵ ڕێکخراوی وانچمپیۆشیپ واژۆ کردو هەوڵیدا خەڵاتی ١٠٠ هەزار دۆلاری بەدەستبهێنێت.ئەو قارەمانە تا قۆناغی پێش کۆتایی سەركەوتنی بە دەست هێناو تەنها یەک هەنگاوی مابوو بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە بەڵام بە داخەوە مەرگ ڕێگەی نەدا بە ئامانجی بەرزیی بگات.
فەریار ئەمینی پوور لە زۆریەک لە بەشەکانی هونەری ڕەزمی چالاکی دەکرد و لە ساڵی ۱۳۹۸، بانگهێشتی تیمی مللی موای تای ئێران كرا. بەڵام ئامانجەکانی زۆر گەورەتر بوون و بڕیاریدا لە بەشەکانی تریشدا کار بکات، لە چەندین پێشبڕکێی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا درەوشایەوە، لەوانە کەمپی تایگەر مایتای لە تایلەند،کە یەکێک لە گەورەترین ڕێکخراوەکانی هونەری ڕەزمی لە جیهاندایە، سەرکەوتنی بەرچاوی لە  بەرامبەر یاریزانە تایلەندێکەی ڕکابەری بەدەست هێناو و لە کێبڕکێَ کانی ڕێكخراوی وانچیمپۆنشیپ پلەی یەکەمی بە دەست هێنایوو پاراستی. ئەم وەرزشوانە کوردە تەمەن ٢٣ ساڵە و یاریزانی پێشووی موای تای میللی ئێران، کە لە کۆلبەرییەوە گەیشتبووە لیژۆنێری و پلەی بەرزی ئەو جۆرە وەرزشە لە تایلەند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەڕووداوێکی گوماناوی هاتووچوۆ بە ماتۆڕسکیلت گیانی لە دەستدا.
ئەمینی پور کە هەنگاوێک لە گرێبەستەکەی 100 هەزار دۆلاری دوور بوو، لە ژیانی وەرزشیدا 4 بردنەوە و 1 دۆڕانی هەبوو و دوایین کێبڕکێی لە 1ی بەفرانبار لە یاریگای لومپینی بانکۆک ئەنجامدا، ئەمینی پوور یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین لیژیۆنێرە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە لەبەرامبەر ڕکابەرە بەهێزەکانی وەک هیرۆکی سوزوکی، فێراری فورتێکس، ڕامبولاک و پۆنگسوری، ناوی خۆی بۆ هەمیشە لە مێژووی ئەم وەرزشەدا تۆمار کرد.تەرمی فریار ئەمینی پوور ڕۆژی هەینی بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر لە گۆڕستانی ئایچی سەقز بەخاک سپێردرا.
ناوەندە سەركوتگەریەكانی ڕژیم فشاریان خستە سەر خانەوادەی ئەمینی پوور کە بە بێدەنگی تەرمی نەمر فریار ئەمینی پوور بە خاک بسپێرن وئەگەر خەڵک ئاگادار کەنەوە بە توندوتیژی ڕووبەڕوویی ئەوخانەوادەیە دەبنەوەو ناهێڵن ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە بەرن .
بەڵام وێڕای هەڕەشەی بەکرێگیراوانی ڕژیم، خەڵکی کوردستانی ئێران شاری سەقزی قارەمان بە تایبەت، بە هاوپشتی و هاودەنگی خۆیان و لە ڕێوڕەسمێکی شکۆداردا تەرمی ئەم قارەمانەیان لە گۆڕستانی ئایچی بە خاک سپارد.

9 مانگ و 25 ڕۆژ و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شاری سەقز و کوردستان خرۆشا، جەماوەرێکی زۆر لە ڕێوڕەسمی پرسەی پاڵەوانی نەمر فریار ئەمینی پوور لە گۆڕستانی ئایچی سەقز.

شاری سەقز و کوردستان خرۆشا، جەماوەرێکی زۆر لە ڕێوڕەسمی پرسەی پاڵەوانی نەمر فریار ئەمینی پوور لە گۆڕستانی ئایچی سەقز.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن