پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتێکشانی کوردستان و سازمانی خەبات

دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتێکشانی کوردستان و سازمانی خەبات
دەنگی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۷ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان; کاک ئەمجەد حسەین پناهی بەرپرسی پەیۆەندییەکانی هەولێر، خاتوو چیمەن جەوانرودی بەرپرسی رێکخراوی ئاسوی ژنی کورد، کاک محەمەد حەکیمی کادر و ئەندامی کومسیۆنی ئیجرایی وە کاک ئاگرین سنە کادری پەیوەندییەکانی هەولێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەردانی بنكەی پەیوەندیەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە هەولێریان کرد و لەلایەن; کاک ماردین زاهدی و کاک کەریم بابەکری، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی، خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا و خاتوو ڕێناس فەلەکی کادری سازمانی خەبات و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران، پێشوازی گەرمیان لێوە کرا.
لەم دیدارە دۆستانەدا تیشک خرایه سەر هەلوومەرج و بەشێک لە بابەتەکانی ڕۆژی جیهانی، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دۆزی ڕەوای کورد لە ئێران و کوردستان و پێویستی هاوکاری و تەبایی زیاتر لە نێوان هێز و لایەنە کوردستانیەکان وبەردەوامی ڕەوتی شۆڕشی ژینا و دەور و نەقشی ژنان لە پێشەنگی ئەو شۆڕشە مەزنە. لەكۆبونەوەی دوو هەیئەت، باسی هەوڵی دڕندانەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ سەرکوتی جەماوەرو شۆڕشگێڕان، گرتن و بەندکران و شکەنجەو ئیعدامی ڕۆڵە گیان لە سەر دەستەکان كراو هەر دوولا هاوڕابوون کە هیچ بەربەستێک  ناتوانێ‌ ڕێگە لە جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە ستەم بگرێ‌ بۆ گەیشتن بە ئازادیی و ڕزگاری و خەبات بۆ ڕوخاندنی ڕژیمی دیكتاتۆریی ئاخوندی ئێران.
لە بڕگەیەكی دیكەی باسەكانی كۆبونەوەكە، کردەوەی ترۆریستی  ڕژیمی ئێران و موشەکبارانی هەولێر بە بیانوی پوچ و بێ بنەماو شەهید و بریندار کرانی خەڵکی بێ‌ تاوان، باسی لێوە کراو بەتوندی مەحکوم کرا.
هەروەها باس لە بەشداری پڕ شکۆ و یەکگرتوانەی خەڵک لە ڕێوڕەسمی ناشتنی فریار ئەمینی پوور و خوڵقاندنی حەماسەیەکی دیکە لەلایەن خەڵکی ئازادیخواز و نیشتمان خۆشەویست، کاریگەریی خرۆشانی جەماوەرو لە ناوخۆ و تێكۆشەرانی كورد و ئێرانی لە دەرەوەی وڵات بە گرینگ و چارەنووس ساز زاندرا. هەروەها تیشک خرایە سەر بابەتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم کە بەشداری نەکردنی خەڵک لەو شانۆیەدا، ناڕەوایی دەسەلات دەسەلمێنێ‌ و دیکتاتۆریی تووش شكستێكی دیكە دەكات.
لەکۆتایی دا پێداگریی كرایەوە لە سەر زەرورەتی نەپسانەوەی پەیوەندیەکانی هەر دوو لایەن و  لەنێوان هێز و لایەنە کوردستانیەکان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئەرکی خزمەت بە نەتەوەو نیشتمان و ئازادی وڵات لە دەستی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندیی و داگیرکەر.

9 مانگ و 24 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتێکشانی کوردستان و سازمانی خەبات

دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتێکشانی کوردستان و سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن