هاووڵاتییانی جوانڕۆیی لە ناڕەزایەتی بە تەقەکردنی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم لە ئۆتۆمبیلی كاسبكارێك گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا
لەم کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک لە بازاڕیانی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەگەڵ هاووڵاتیانی دیکە، لە دژی تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێران لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی ئەم شارە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بە وتەی خۆپیشاندەران، ئێوارەی هەینی ۶ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، بەکرێگیراوانی چەکداری حکوومەت ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی خەڵکی جوانڕۆ کردوە.