ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲، کۆڵبەرێك بە ناوی "مەنسوور محەممەدنژاد" تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی گوندی جونیانی بەشی زیویەی سەر بە سەقز دوای ئەوەی لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە لە لایەن بەكرێگیراوای ڕژیمەوە بە چەکی کڵاشینکوف تەقە لە پشتی کراوە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە کوژراوە. هەروەها یادگار عەلیپوور، تەمەن ٣٠ ساڵ، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستە چەكدارانی حكوومەت لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار کراوە.