سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢٧ / ١/ ٢٠٢٤ی زاینی مه‌راسمی جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە شاری ستۆکهۆڵمی پێته‌ختی وڵاتی سوئید، به به‌شداری نوێنه‌ری هیز و لایه‌نه سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تی و خه‌ڵکی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو. شایه‌نی باسه ئه‌م مه‌ڕاسیمه له‌لا‌یه‌ن کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه ڕێکخرابوو ، وه‌فدێکی کومیته‌ی سوئیدی سازمانی خه‌بات به‌شداریان کرد‌و په‌یامی پیرۆزبایی کومیته‌ی سوئید بۆ ئه‌و یاده خوێندرایه‌وه
جێگەی ئاماژەیە لە ڕێوڕەسمەکەدا وێڕای په‌یامی پیرۆزبایی هێز و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان، چەند شێعر و پەخشانی تایبەت بەم بۆنە خوێندرایه‌وه.