ئەمریکا و چین بە مەبەستی پێشگرتن لە تیرۆریزمی رژیمی ئاخوندی ئێران لە دانوستانەكانیان بەردەوامن.
"پۆلیتیکۆ" ڕایگەیاند کە وتووێژەکانی نێوان وانگ یی و جەیک سالیوان کە تیشکیان خستەوەتە سەر سنووردارکردنی گرووپی ترۆریستی حوسییەكان لە ڕێگەی فشارەکان بۆ سەر رژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕۆژانی هەینی و شەممە لە بانکۆک بەڕێوە چوو.
لەم دواییانەدا چین وریایی بە رژیمی ئاخوندی ئێران دا کە ئەگەر بەردەوام بێت لە پشتیوانی حوسییەکان لە نائارامکردنی ڕێڕەوی کەشتیوانی، پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی پەکین لەگەڵ حکوومەتی ئاخوندی ئێران زیانی پێدەگات.
شایانی باسە کە هاوکات حکومەتی ئێران بە ئامانجی موزایەدە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاوی هەناردەکراو بەشێوەیەکی کاتی ناردنی باری نەوتی بۆ چین ڕاگرت.