خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
ناوهندو ڕێکخراوه‌کانی پارێزەری مافی مرۆڤ!
ڕژیمی جینایەتكارو گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆری ئاخوندیی، زیاتر له ٤۵ ساڵه خوێنی ڕۆڵه ئازادیخواز و شۆڕشگێڕه‌کانی ئێران و کوردستان دەڕێژێ و ئاخوندانی جینایەتكار دەستیان بە خوێنی شۆرشگێران سووور بووه و له هیچ جینایه‌ت و تاوانێک ده‌ستیان نه‌پاراستوه و بە درێژه پێدانی ئەو جینایەتانە لە ڕوخانی یه‌کجاری نزیک بۆته‌وه‌و بە هۆی بەردەوامی خەبات و بەرخودانی جەماوری بێزار لە ستیەم که‌وتۆته له‌رزین و لەناو چوون.
خامەنەیی و ئاخوندە جینایەتكارەكانی هاودەستی، له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینه جهمارهریهکان له ناوخۆ و زیادبوونی گوشاره ده‌ره‌کی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بێ تواناییان لە بەڕیوەبردنی ئێران، بە هەموو هێزیان و بە كەڵك وەرگرتن لە هێزی سەركوتگەرو ئیعدام و شكەنجە كردنی تێكۆشەران و جینایەتی زیاتر بە خەیاڵی خاویان دەتوانن دەسەڵاتی شووم و قێزەونیان ڕزگار بكەن.
ڕژیمی دڕندەی ئاخوندی لە جینایەتێكی نوێی دا لە بەرانبەر ڕۆڵه‌کانی کوردستانی ئێران، به‌داخه‌وه لە بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، (٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٤) حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “وه‌فا ئازه‌ربار” پاش ١۹ مانگ بێخه‌به‌ری و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگەی جیهانی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و كوردستان و هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و ئێران، له زیندانی قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج، به تۆمه‌تی بێ بنەما جێبەجێ كرد‌و ئه‌و چوار ڕۆڵه کورده ڕۆحی بەرزیان تێكەڵ به کاروانی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی بوون.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری ئه‌و چوار به‌ندکراوه ده‌کا و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادەکانیان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێت و ئیعدامی به‌ناڕه‌وای ئه‌و چوار زیندانیه سیاسییه و بەندکراوانی سیاسیی دیکەی ئەم دواییانە به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ڕژیمه به توندی مه‌حکوم ده‌کات.
بێگومان خه‌ڵکی ئازادیخواز و تێکۆشه‌ری کوردستان و ئێران تا گەیشتن بە ئازادیی له داواکردنی ماف و ئازادیه‌کانیان به‌رده‌وام و جەسورتر ده‌بن و له تێکۆشان له پێناوی ماف و ئازادیه‌کانمان و ڕوخاندنی کۆشکی ستەم و زۆرداری به‌رده‌وام ده‌بین و بە جینایەتی بێ بەزییانەو تاوانی ترسنۆکانەی ڕژیم وئێعدامی تێکۆشەرانی ڕێگه‌ی ئازادیی چاوترسێن ناکرین.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران، له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی دژ به ڕژیمی ئاخوندی ده‌کات که هه‌وڵ و توانا‌مان پتەوتر بکه‌ینه‌وه بۆ خه‌بات و کاری هاوبه‌ش له پێناو ڕوخانی یه‌کجاری ئه‌م ڕژیمه دیکتاتۆر و جینایه‌تکاره‌دا.
داوا له ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌که‌ین، که پشتیوانی به كردەوەی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان بن و به گرتنه‌به‌ری ڕێکاری پێویست، ڕێگه له کوشتن و ئیعدام و جینایه‌ته دژه مرۆیه‌کانی ئه‌م ڕژیمه بگرن و چی دیکه بێ ده‌نگ نه‌بن.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ناوه‌ندی
۹‌ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی