میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند: ئەو درۆنە خۆتەقێنانە کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی و برینداربوونی لانیکەم ۳۴ سەرباز لە بنکەی "ئیمام عەلی" لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە ژێر کۆنترۆڵی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە فڕیوە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە وتارێکدا سەبارەت بە هێرشی میلیشیا ترۆریستیەکانی سەر بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا نووسیویەتی: هەمووان دەزانن کە حکونەتی ئێران ئەنجامدەری ڕاستەقینەی ئەو هێرشانەیە و لە وەڵامدا پێشنیاری کردووە "ئەو کەشتییە ئێرانییەی لە دەریای سووردا گەشتی دەکرد بنێرنە بنی زەریاکەوە.