فەرماندەیی ناوەندی سپای ئەمریکا، سەبارەت بە دوایین ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردۆن، ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکان هەمان ژمارەیە و ژمارەی بریندارەکانیش ٣٤ بریندارە.
سێنتکام ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕەنگە ئەم ژمارەیە بگۆڕێت و دۆخی ئەو هەشت سەربازەی کە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانە کراون بە "ناجێگیر" ناوبراوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشکنین بۆ سەرباز و کارمەندانی دیکەی بنکەکەشیان کراوە".