پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سپاسنامەی سازمانی خەبات لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان

سپاسنامەی سازمانی خەبات لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
دەنگی خەباتی کوردستان

هاونیشتمانیانی بەهەڵوێست!
خەڵکی بەشەرەف و خەمخۆری کوردستان!

ئەمڕۆ ۱۰ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، جیهان بینەر و شایەتحاڵی خوڵقاندنی حەماسەیەکی دیکە لە ئێوەی بەهەڵوێست و مافخواز بوو کە بە هاوخەمیتان لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان; پێژمان فاتیحی، وەفا ئازەربار، موحسین مەزڵوم و محەممەد فەرامەرزی، و بەدەمەوەچوونی بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتی، سەلماندتان کە دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئاخوندی ئێران، لای هیچ یەک لە چین و توێژە نەتەوەو نیشتمان دۆستەکان هیچ مەشروعیەتێکی نییەو ڕێبازی خەبات دژ بە داگیرکەر و حکومەتی سەرکوتکەری ئاخوندی ڕێگەیەکی ڕەوا و بەرحەقه.
دەسەڵاتدارانی ئاخوندی ئێران پێیان وایە کە دەتوانن بەو کردەوە ترسنۆکانە خەڵکی ئازادیخواز چاوترسێن بکەن، بەڵام خەڵکی کوردستان بە دەیان جار ئەو ڕاستیەیان سەلماندووە کە ڕێگەی خەبات و شەهادەت لەو ڕێگەیەدا شانازیەکی بێکۆتاییەو ئەمڕۆش بینیمان کە باوکی ئەو شەهیدانە، پیرۆزبایی شەهید کرانی ڕۆڵەکانیان لە یەکتر دەکەن و دایکی شەهیدان دەڵێن کە ڕۆڵەکانیان شاخی تەرەغەن و سەر بۆ داگیرکەر دانانەوێنن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی دووبارە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان، سپاس و دەسخۆشی خۆی لە خەڵکی بەشەرەف و بە هەڵوێستی کوردستان بۆ بەشداریان لە مانگرتن و هاوخەمی و هاودەردی لەگەڵ خانەوادەی داخداری شەهیدان، ڕادەگەینێت. هیوادارین کە بە درێژەدان بە شۆرش و بەرخۆدان لە ڕێگەی خەبات، بە زووترین کات داگیرکەران لە وڵاتەکەمان وەدەربنین و بە هەڵدانی ئاڵای ئازادی، زامی نیشتمانە بریندارەکەمان ساڕێژ بکەین.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
۱۰ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی

9 مانگ و 21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپاسنامەی سازمانی خەبات لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان

سپاسنامەی سازمانی خەبات لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن