هاونیشتمانیانی موسڵمان!
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان!
بە بۆنەی جێژنی قوربان، پیرۆزبایی گەرم و پڕلە هومێدو باوەڕ بە سەرکەوتن و زاڵ بوون بەسەر ستەم و بێدادی، پێشکە
هاونیشتمانیانی موسڵمان!
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان!
بە بۆنەی جێژنی قوربان، پیرۆزبایی گەرم و پڕلە هومێدو باوەڕ بە سەرکەوتن و زاڵ بوون بەسەر ستەم و بێدادی، پێشکەش بە موسڵمانانی کوردستان و ئێران و جیهان دەکەم.
جێژنی قوربان بۆ موسڵمانان جێژنی فیداکاری و گیان بەخشی لە پێناو یەزدان وئیمان و باوەڕدایە.
ئەو پەیامەی جێژنی قوربان کە مرۆڤەکان ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو ئامانج و مەبەستی پیرۆز فیداکاری بکەن و راستگۆ بن، و سەربۆ دژمن و ستەم نەوی نەکەن،گەلێک پڕبایەخن، و پێویستە بکرێنە سەرچاوەو بنەمای کارو چالاکی تێکۆشەرانی رێگەی ئازادی گەل ونیشتمان و بە تایبەت هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
بەو هومێدەی خەڵکی ئێران و کوردستان لە ستەم و بێدادی حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندی رزگاریان بێ و بە روخانی ئەو حکومەتە ستەمگەرو فریوکارو دژی ئینسانیە ئاسودەیی،ئاشتی و بەختەوەری ئێران بگرێتەوە.
جارێکی دیکە پیرۆزبێ جێژنی قوربان لە موسڵمانان.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی