مریەم جەوادی، خوێندکاری زانکۆی سپێنسا لە شاری ڕۆمی ئیتالیا، لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم بە ٥ ساڵ و ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا. ناوبراو ساڵی ڕابردوو لەکاتی سەفەر بۆ ئێران و بە مەبەستی چاوپێکەوتنی خانەوادەکەی،تۆمەتگەلێکی ساختە بۆ دروست کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مریەم جەوادی، خوێندکاری یاسا، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای بەناو شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی تەبلیغ دژ بەڕژیم،و هاندانی خەڵک سزای 5ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها ناوبراو سزای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلی بۆ ماوەی دوو ساڵ و سزاگەلێکی دیکەی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەم خوێندکارە بە کاردانەوە بە حوکمی داسەپاو بەسەریدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: بەهۆی ئەوەی لە شاری بەرلینن ئاڵمان دژ بە سیاستەکانی ڕژیم دروشمی نان، کار، ئازادیم هەڵگرتبوو، لە بێدادگاکانی ڕژیم سزای پێنج ساڵ زیندانی ناڕەوام بەسەردا سەپاوە.