فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سپای ئەو ووڵاتە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ڕژیمی ئێران دروستکرابوون و شەوی ڕابردوو بەدەوری کەشتیی یو ئێس ئێس کارنیدا دەسووڕانەوە، خستە خوارەوە.
سێنتکام لە بەیاننامەکەیدا نووسیویەتی ئەم کەشتییە پێش هەڵدانی مووشەکی حوسییەکان لەنێوی بردووە.ئەو موشکانە لەلایەن ڕژیمی ئێران بە حوسیەکان دراو.
لەم بەیاننامەیەدا باس لەوە کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا ئەو مووشەکەیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە یەمەن دەستنیشان کردووە و هەستیان بەوە کردووە کە ئەم مووشەکە مەترسییە بۆ سەر فڕۆکە ئەمریکییەکان.