شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری کە لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە شاری ڕەشت گیرابوو، پاش تێپەڕ بوونی نزیک بە مانگێک لە گیرانی هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خاتوو شەریفە محەممەدی لە مافی چاوپێکەون و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەکەی بێ بەش کراوە و سەردانی خانەوادەکەی بۆ بەدواداچوون لە دۆخی خاتوو محەممەدی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
جێی باسە کە هەندێک سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو لەلایەن هێزە جینایەتکارەکان بەخراپترین شێوە شکەنجە دراوە و سووکایەتی پێی کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕەزامەندی لەسەر ئازادکردنی خاتوو محەمەدی بەدانانی بارمتە درابوو، بەڵام، بەرپرسانی دەزاگای گەندەڵی قەزایی و ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم، ڕێگری لە ئازاد کردنی ناوبراو دەکەن.
خاتوو شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاری ڕۆژی ۱۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆرستی پاسداران، بەهێرش بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی گیرابوو.