سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی تەقەو دەست ڕێژی گوله لە بازاڕی محەممەدیاری نەغەدە، سێ كەس بریندار بوون پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە هۆی برینداربوونی سەر و سنگی گیانی لەدەست دا.
هەروەها دوو برینداری دیکە بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی نەغەدە و ورمێ گوازراونەوە و تەندرووستی یەکێان لە مەترسیدایە.