ئەکبەر لەکستانی، چالاکی سیاسی کە بە هۆی شکەنجەدانی لەلایەن دەزگای ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم تووشی کێشەی جەستەیی لە لاقی بووە، لە نەخۆشخانەی سەنڕایز لە ئەمریکا نەشتەرگەری بۆ کرا و چوار پەنجەی قاچی دیکەی پێی ڕاستی بڕایەوە.
پزیشکانی شارەزا ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری پێشکەوتنی هەوکردن لە قاچەکانی زۆر بەرزە و تەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی بڕینەوەی قاچەکانی.
لەکستانی کە ماوەیەکی تەمەنی لە بەندیخانەکانی ڕژیم دا بەسەر بردووە و لەژێر فشاری دامودەزگا ترۆریستیەکانی ئیتلاعات ڕژیم وڵاتی بەجێهێشتووە، لە ساڵی ٩٨ لە سەفەرێکی بۆ ئێران بۆ سەردانی دایکە نەخۆشەکەی گیراوه.
ئەم چالاکە سیاسییە لە ماوەی گرتنیدا، بەهۆی شکەنجەی دەروونی و جەستەیی، تووشی کێشەی جەستەیی سەخت بووە، کە تەنانەت ڕەنگە دەرئەنجامەکانیش بگاتە ئەگەری بڕینی بەشەکانی جەستەی.