پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران دەستیپێکرد

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران دەستیپێکرد
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان


فەرماندەیی ناوەندیی سپای ئەمریکا رایدەگەیێنیت، هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە 85 ئامانج لە عێراق و سووریا دژی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیکیان و 125 مووشەکیان بەکارهێناوە.  
لە راگەیێندراوێکدا، فەرماندەیی ناوەندیی سپای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، لە هێرشەکانیاندا بارەگەی فەرماندەیی، ناوەندی هەواڵگری، مووشەک، رۆکێت و کۆگیای درۆنیان کردوونەتە ئامانج. 
بەپێی هەواڵی سێنتکۆم ، شوێنە بەئامانجکراوەکان سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران و گرووپە چەکدارە نزیکەکانیان بوون. هەروەها فڕۆکە بۆمبهاوێژەکان لە ئەمریکاوە فڕیون.
ەپێی زانیارییەکان، هێرشکراوەتە سەر 8 ناوچە و 6 کەس کوژراون، هەروەها بەشێک لەو شوێنانەی بۆردوومانکراون بنکەی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕژیمی  ئێرانن.   
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، هەشت شوێن بۆردوومان کراون و میدیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانیش دەڵێن، تائێستا زیاتر لە 10 کەس کوژراون.  
سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا لە سەعاتەکانی کۆتایی ئێوارەی هەینی رایانگەیاند، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی کە نازانرێت سەر بە کام ووڵاتن، لانیکەم سێ جار ژمارەیەک پێگەیان لە پارێزگەی دێرەزووری سووریا بۆردوومانکردووە 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ژمارەیەک پێگە لە ناوچەکانی حەیدەرییە، شیبلی و نزیک بنکەی عەین عەلی لە شاری مەیادینی پارێزگەی دێرەزوور بۆردوومان کراون. 
هێرشەکان لەکاتێکدان کە ناوچەکە لە چاوەڕوانیی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکادایە لە بەرامبەر کوژرانی سێ سەربازی لە ئوردن کە ئەمڕۆ تەرمەکانیان گەڕێندرایەوە ئەمریکا، دوای ئەوەی لە 28ی مانگی رابردوو بە هێرشێکی درۆنی کوژران لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران کوژراون.  
هاوکات بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازیی ئەمریکایی گەیشتوونەتە بنکەی خراب جیر لە ناوچەی رومێلانی پارێزگەی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و چالاکیی فڕینی هێلیکۆپتەر و درۆنەکان بەسەر ئاسمانی ئەو بنەکەیەدا زیادیکردووە

9 مانگ و 18 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران دەستیپێکرد

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسداران دەستیپێکرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن