روژی هەینی رێکەوتی ۱۳ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە سەر بانگهێشتی پێوندییەکانی کۆمەڵەی شورشگێڕی کوردستانی ئێران، هەیئەتێکی نوێنەرایەتی لە پەیوەندیەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرخوشی چوار شەهیدی لەسێدارەدراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران کرد و پەیامی سەرەخۆشی سازمانی خەبات یان پێی ڕاگەیاندن.، هەیئەتی سازمان لە لایەن بەرێزان عبداللە ئازەربار ئەندامی دەستەی بەریوبەری کۆمەڵەی شۆڕشگیڕ و هەر وەها ئیدریس کوماسی بەرپرسی پێوندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە سلێمانی پێشوازی گەرمیان لێ کرا.