ڤیدیویەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتە کە تێدا هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی چەکدارە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە لەگەڵ ژمارەیەک كۆڵبەر نیشان دەدات کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی گولـلەی جەنگی هەڕەشەیان لێدەكەن و ناچاریان دەكەن لە هەوای ساردی زستاندا لەنێو بەفردا ڕاگشن و لە داوێنی چیاكە بەرەو خوارەوە خلۆر ببنەوە.
هەروەها ئەم خۆفرۆشانەی ڕژیم، لە کارێکی نامرۆڤانەتردا، کۆڵبەرەكان ناچار دەکەن قسەی نەشیاو و سووکایەتیی بە خۆیان بکەن.
ئەمە چەندم جارە کە کۆڵبەران زەحمەتکێشەکانی کوردستان لە لایەن ئەو هێزە بەکرێگیراوانەوه له سنورەکانی کوردستان سوکایەتیان پێی دەکرێت.