وەزارەتی دادوەریی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە دەستی بەسەر ٥٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕژیمی ئێراندا گرتووە کە بە مەبەستی دابینکردنی بوودجەی میلیشیاکانی قاچاخ کرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهای نەوتە دەسبەسەرگیراوەکە ٢٥ میلیۆن دۆلارە کە لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کاتی ئاڵوگۆڕی نەوتەکە لە نێوان دوو کەشتیدا لە دەریای زەرد، دەستی بەسەردا گیرابوو.
ئاڵوگۆڕی نەوت لە نێوان چەند کەشتی تاکوو دەگاتە شوێنی مەبەست یەک لە ڕێگا چارەکانی ڕژیمی ئێرانە تاکوو بتوانێ گەمارۆ نەوتییەکان دەور بداتەوە.