دوو بەرپرسی ئامریکایی رایانگەیاند کە نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامریکا ئامانجگەلێکی پەیوەند بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە یەمەن بوردومان کردوە.
فەرماندەیی سێنتکام لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕوونی کردەوە کە ئەم مووشەکانە ئامادەی هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان بوون.
لە قۆناغی دووهەمی وەڵامدانەوەی چەند لایەنەی ئەمریکا بۆ رژیممی ئێران و گرووپە میلیشیا تروریستەکانی لە ناوچەکەدا، ئامانجەکانی پەیوەست بە دەسەڵاتدارانی ئێران لە یەمەن لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر سەنعا لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان بۆردومان کران.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکایی، لە قۆناغی دووەمی وەڵامدانەوەی چەند لایەنە و جۆراوجۆرەکانی ئامریکا بۆ گروپە میلیشیاکانی سەر بە سپای تروریستی پاسداران لە ناوچەکە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، لە هێرشی ئاسمانی، ١٠ بنکەی سەر بە رژیمی ئێران و گرووپی ترۆریستی حوسیەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن بە بۆردومانی قورس کرایە ئامانج.
میدیاکانی سەر بە حوسییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە هێرشەکانی ئامریکا و بەریتانیا هەردوو ناوچەی ئەلنەهدین و عەتانیان لە باشووری پایتەختی یەمەن یان کردە ئامانج.
پێش ئەوە میدیاکانی سەربە بە گرووپی ترۆریستی حوسییەکان هەواڵیان لە هێرشی ئامریکا و بەریتانیا دژ بە ئامانجگەلێک لە ئەلحەدیدەی یەمەنیان ڕاگەیاندبوو.