ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌باره‌ی زۆربوونەوەی ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی سێ هاووڵاتیی به ناوه‌كانی عه‌باس دەریس، ڕه‌زا ڕه‌سایی و عه‌باس موجاهد (كوور كوور) كه له شۆڕشی ژینا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ردا گیرا بوون، بە سەرنجدان بە پشتڕاستکرانەوەی سزاكه‌یان له‌لایه‌ن بێدادگای باڵای ڕژیمی ئێرانه‌وه وریایی دا.
به‌رپرسی ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و سێ هاووڵاتییه له‌ژێر شكه‌نجه و لێداندا ناچار به دانپێدانانی زۆرێ كراون و ئه‌و سزایه به هیچ شێوه‌یه‌ک دادپه‌روه‌رانه و یاسایی نییه.
عەباس دەریس، باوکی سێ منداڵە و لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٩٨ی شاری ماهشه‌هری پارێزگای خووزستان گیراوه و بە تۆمەتی ساختەی تێکدانی نەزمی گشتی و بەشداریکردن لە کوشتنی بەکرێگیراوێکی هێزی تایبەت، تاوانبار کراوه.
سه‌پاندی ئه‌و تاوانه له‌حاڵێكدایه كه خانەوادەی ئه‌و کەسی کوژاوی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ سكاڵایه‌كیان له عه‌باس دەریس نییه.
هه‌روه‌ها ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یارسان لە شاری سەحنهی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای ئەوەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی کرماشان گیرا، بە تۆمه‌تی ساختەی كوشتنی نادر بایرامی، هێزی نیزامی ڕژیم سزای قه‌ساسی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
موجاهد كوركور هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ئیزه كه له شۆڕشی ژینادا گیرا بوو له‌لایه‌ن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی ساختەی كوشتنی كیان پیرفه‌له‌ک سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، سه‌پاندنی ئه‌و سزایه له‌كاتێكدایه كه خانەوادەی پیرفه‌لک چه‌ندین جار ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ڕه‌ت کردوەتەوە و هێزەکانی ڕژیم بە بکوژی کیان دەزانن.