پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

كوژرانی ترۆریست حەمزە عەلەوی پشتڕاست کرایەوە

كوژرانی ترۆریست حەمزە عەلەوی پشتڕاست کرایەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

میدیاکانی ڕژیم كوژرانی دووەمین ئەندامی سپای ترۆریستی پاسدارانی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە.
بەپێی دانپێدانانی سپای ترۆریستی پاسداران، حەمزە عەلەوی، ئەندامێكی ڕێکخراوی سپای قودس لە گرووپی فاتمیون، لە کاتی هێرشی سەرلەبەیانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی سەر بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران لە سووریە كوژراوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی سپای پاسداران دانی بەوەدانا کە ئەندامێكی دیکەیان بە ناوی سەعید عەلیدادی لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دەمیشق كوژراوە.
هەروەها ئەمڕۆ ۱۶ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی نەناسراو، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراقی سەر بە ڕژیمی ئێرانیان بە ناوی “ناجی ئەبووعەلی” لە گەڕەکی ئەلعەسکەری لە پارێزگای میسان لە عێراق کوشت.

9 مانگ و 16 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

كوژرانی ترۆریست حەمزە عەلەوی پشتڕاست کرایەوە

كوژرانی ترۆریست حەمزە عەلەوی پشتڕاست کرایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن