سەعید ئەفکاری، برای نەوید ئەفکاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، وەحید ئەفکاری برا زیندانیکراوەکەی دەڵێت "من هیچ کێشەیەکم نییە، ئێوە دەنگی برا لەسێدارەدراوەکانم بن”
سەعید ئەفکاری بە ئاماژەدان بە ناوی مێهران بەهرامیان، فازڵ بەهرامیان، موجاهید کورکور، مەنسوور دێهمەردە، ڕەزا ڕەسایی، عەباس دریس و محەممەد جەواد وەفایی سانی، داوای لە ڕای گشتی کرد کە دەنگی ئەو زیندانییانە بن کە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
وەحید ئەفکاری کە زیاتر لە سێ ساڵ لە زیندانی تاکەکەسیدا بەسەر بردووە، ٣٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان و ٧٤ قامچی لێدان لەلایەن سیستەمی گەندەڵ و ساختەچی ڕژیمی ئێران بەسەریدا سەپاوه.