دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار" خەڵکی شاری بۆکان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە، ڕاگوێزران.
مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" لەلایەن لقی ١٠١ی بێدادگای کەیفەری ٢ی ڕژیم لە بۆکانەوە، هەر کامیان ٣ ساڵ بەندکران بەسەریاندا سەپێندراوە.