پەرهام پەروەری، وەرزشکاری کوردی خەڵکی سەقز و زیندانیی سیاسیی دوورخراوە بۆ زیندانیی ئێرانشار، لە ناڕەزایەتی بە دوورخستنەوە و دۆخی خراپیی خۆی مانی لە خواردن گرت.
بە هۆی خراپیی دۆخی زیندانی ئێرانشار و پابەندنەبوون بە جیاکاری لە نێوان زیندانییانی تاوانە توندوتیژەکان، ناوبراو لەم دواییانەدا دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و دەوترێ باری تەندروستی جێگیر نییه.
پەرهام پەروەری، زیندانیی سیاسی و یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی یە، کە بەبێ ئاگاداریی خانەوادە و پارێزەرەکەی بۆ زیندانی ئێرانشار گوازرایەوە و بە هۆی دووریی نێوان شوێنی نیشتەجێبوونی و زیندانی ئێرانشارەوە، خێزانەکەی تا ئێستا نەیانتوانیوە سەردانی بكەن.