دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك سەبارەت بە دۆخی ناڕوونی مەولەوی فەتحی محەممەد نەقشبەندی، مامۆستای ئایینی سوننە مەزهەب کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیراوە، ڕژیمی ئێران ئینتەرنێتی لە شارەکانی ڕاسک و سەرباز لە سیستان و بەلوچستان پەکخستووە.
بە پێی ڕاپۆرتی كەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ئینتەرنێتی مۆبایل لە هەندێک ناوچەی ئەم دوو شارە بە تەواوی پچڕاوە و لە ناوچەکانی دیکەش پەکی کەوتووە.
مەولەوی فەتحی محەممەد نەقشبەندی ڕۆژی ١٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ڕێگەی چابەهار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسدارانەوە گیرابوو.
خانەوادەی مەولەوی فەتحی محەممەد نەقشبەندی ڕایانگەیاند، لەدوای گرتنی ناوبراو، هیچ زانیارییەکیان لەسەر دۆخ و تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی نییە.